هه‌سه‌ده داعشێكى ئه‌ڵمانى و دوو هاوسه‌رى ده‌ستگيركرد
له دوا مۆڵگه‌ى داعش رايكردبوو
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) توانيان مارتن ليمكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانى و چه‌كدارى داعش و هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگيربكه‌ن، كه له دوا مۆڵگه‌ى داعش رايكردبوو.
ليمكى له‌گه‌ڵ يونوراى ته‌مه‌ن 19 ساڵ و هاوسه‌رى سێيه‌مى ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش ده‌ستگيركراوه.
هاوسه‌رى دووه‌مى ناوى سابينايه و ته‌مه‌نى 34 ساڵه و ئه‌ويش رايگه‌ياندووه، هاوسه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ داعش بووه، به‌ڵام ويستوويه‌تى له ناو داعش نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره، رايانگه‌ياندووه، ليمكى شه‌ڕى نه‌كردووه و چه‌كدار نه‌بووه، ته‌نيا وه‌ستاى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان بووه.
سه‌رچاوه: AFP
ئ.ر