چوار یانەی شەوانە داخران

پۆلیس دەست بەسەر چەند پارچە چەکێکدا دەگرێت

K24 – سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی لە هەڵمەتێکیدا، پێنچ یانەی شەوانە دادەخات و دەستیش بەسەر چوار دەمانچە و چەند پارچە چەقۆ و بۆكس خەنجەرێكدا دەگرێت.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "شەوی رابردوو پێنچ یانە داخران كە پابەند نەبوون بەڕێنماییەكانی گەشتوگوزاری سلێمانییەوە و دەستیشگیرا بەسەر چوار دەمانچە و چەند پارچە چەقۆ و بۆكس خەنجەرێکدا ".

هەر بە گوێرەی راگەیاندراوەکە: "هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی كافتریا و یانە شەوانەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسا یاخود رێنماییەكانی گەشتوگوزاری سلێمانی بكات دەستگیردەكرێت و رووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".

H.J