به‌هرووز بووچانی له باره‌ی نووسینی رۆمانه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
رۆۆمانه‌كه‌ی گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگی گه‌لی كورده
K24 - هه‌ولێر:
كوردێك، له ناو كامپی مانوس، كه كامپێكی په‌نابه‌رانی ئوسترالیایه له وڵاتی (پاپوا گینیای نوێ)، رۆمانێك له رێگه‌ی مۆبایله‌وه ده‌نووسێت و له رێگه‌یه‌وه خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی ئوسترالیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
به‌هرووز بوچانی، كه له بنه‌ڕه‌تدا، كوردی شاری ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌دایكبووی ساڵی 1983یه، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵی كاتژمێر 8ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، له رێگه‌ی مۆبایله‌وه رۆمانه‌كه‌ی نووسیوه، كه دوو به‌شه، به‌شی یه‌كه‌م له‌سه‌ر زیندان و كامپى په‌نابه‌رانه، به‌شی دووه‌میشی له‌سه‌ر مێژووی هاوچه‌رخی كورد و تراژیديای ئه‌و میلله‌ته‌یه.
له باره‌ی رۆمانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆمانه‌كه‌ی به‌ناوی (هیچ دۆستێكمان نییه جگه له چیاكان)ه‌وه كردووه، كه گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگی گه‌لی كورده و له زۆر ره‌وشی سیاسی له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد، ده‌گوترێته‌وه.

روونیشی كرده‌وه، له‌كاتی نووسینی رۆمانه‌كه بیری ته‌نها لای په‌نابه‌رانی كامپی مانووس نه‌بووه، به‌ڵكو ویستوویه‌تی گوزارشت له ئازاری ته‌واوی په‌نابه‌ران بكات.
ئه‌و كورده له رێگه‌ی ئه‌پی واتسئاپه‌وه رۆمانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵاتی ڤیكتۆریای به‌ده‌ستهێناوه، كه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بواری ئه‌ده‌بییه له ئوسترالیا و به‌ربژێریشه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی ئه‌و وڵاته.
به‌هرووز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، كه به‌هاكه‌ی 90 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام هێشتا ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ئوسترالیا بۆ ناكاته‌وه و هه‌ر له كامپه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه، وه‌ك رۆژنامه‌وان كاریكردووه، دواتریش له ساڵی 2013 له ئێرانه‌وه ویستوویه‌تی به كه‌شتی بچێته ئوسترالیا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه ده‌یانگرێت و ره‌وانه‌ی كامپی مانووسیان ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته وڵاتی پاپوا گینیای نوێ.

ئ. م