شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لەكات و شوێنی جیاوازدا باران دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 16 پلە و نزمترینیش 9 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی