لە کەلار باندێک پیاوێک دەکوژن و ماڵەکەی تاڵان دەکەن

تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیان قۆڵ بەست کردووە

K24 – گەرمیان:

شەوی رابردوو 01/02/2019، باندێکی دزیکردن هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دوای کوشتنی خاوەن ماڵەکە، بڕێکی زۆر پارە دەدزن.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی گەرمیان: "لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار باندێک بەمەبەستی دزیکردن دەڕۆنە ماڵی هاووڵاتیەکەوە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە قۆڵ بەست دەکەن".

هەر بەگوێرەی راگەیندراوەکە: " دزەکان بە چەقۆ پیاوی خاوەن ماڵ بەناوی (م : ا : ح ) لەدایکبووی 1970 دەکوژن و بڕێکی زۆر پارە دەدزن و هەڵدێن".

لەئێستادا، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا بەردەوامە.

H.J