كۆرتوا: ئه‌وكاته‌ی له‌ چێڵسی بووم به‌رده‌وام هازارد باسی ریال مه‌دریدی ده‌كرد

كۆرتوا: هازارد گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێناكاته‌وه‌ و حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید بكات

تیباوت کۆرتۆیس گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەنگۆی گواستنەوەی ئێدین هازارد هاونیشتیمانی لە هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانی یانەکەی بەهێزتر دەکات و دەڵێت: هازارد چەندینجار بە ئاشکرا گوتوویەتی ئارەزووی یاریکردنی لە ریزەکانی ریال مەدرید هەیە.

كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ڵێـت: ئەو کاتانەی کە لە چێڵسی بووم چەند جارێک هازارد باسی ئەوەی کردووە کە دەیەوێت لە ریزەکانی ریال مەدرید یاری بکات، هەرچەندە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە بەرپرسانی یانەکەمان دەیانەوێت نێیمار بگوازنەوە، بەڵام بە بڕوای من بۆ ئێمە هازارد باشتر دەبێت، هەرچەندە ئەم بریارە لەدەست ئەوان دایە، بەڵام خۆم ئارەزوو دەکەم کە ئێدین بێتە یانەکەمان.

كۆرتوا گوتیشی: ئیدین هازارد ئەستەمە گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ چێڵسی نوێ بکاتەوە و وای بۆ دەچم کە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵیت و هیوادارم درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.

Fly Erbil Advertisment