نێچیرڤان بارزانی و كۆنسوڵی یۆنان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاووتوێ كرد
یه‌كه‌م كۆنسوڵی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئیفسیمیۆس كۆستۆبۆلۆس كۆنسولی گشتیی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان، پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییان تاووتوێ كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/2/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئیفسیمیۆس كۆستۆبۆلۆس كۆنسولی گشتیی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كۆستۆبۆلۆس خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك یه‌كه‌م كۆنسوڵی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی كوردستان و یۆنان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و كولتووری لێبورده‌یی و پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانیشی بۆ كاره‌كانی دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان پێشكه‌ش كرد، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌پێی یاسا ده‌رفه‌تی باش بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خسێنراوه و وه‌به‌رهێنه‌رانی یۆنانیش ده‌توانن سوود له‌م ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن.
سه‌رۆكوه‌زیران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له پرۆگرامی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات.
تاووتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
پێشتر نوێنه‌رایه‌تی یۆنان ته‌نها نووسینگه‌ی كۆنسوڵگه‌ریی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بۆ كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئ. م