گه‌رمیان.. له رووداوێکی هاتووچۆدا 10 كه‌س بوونه قوربانی
ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – كه‌لار، 2 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 8ی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3-2-2019 لەسەر رێگای (دەربەندیخان - کەلار) ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەوهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو هەشت هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون کە پێنج لەبریندارەکان منداڵن.
تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداران بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌هۆی خراپی رێگاوبان و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی هاتووچۆ، رووداوه‌كانی هاتووچۆ رووده‌ده‌ن و ساڵانه هاووڵاتییه‌كی زۆر ده‌بنه قوربانی.