به‌ ڤيديۆ.. نوێترين بۆردومانى هاوپه‌يمانان بۆ سه‌ر داعش له‌ حه‌مرين ببينه‌

به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

ناوه‌ندى راگه‌ياندنى ئه‌منى عێراق، گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و بۆردومانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى سه‌ر به‌ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين دژى داعش ئه‌نجاميانداوه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كى ناوه‌نده‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ هه‌واڵگرييه‌كان و به‌دواداچوونى ورد، هه‌روه‌ها به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى دژ به‌ داعش ژماره‌يه‌ك گورزيان به‌ سه‌ركه‌وتوويى سره‌وانده‌ چه‌كدارانى داعش.

روونيشيكرده‌وه‌، بۆردومانه‌كان، مۆڵگه‌كانى داعشيان له‌ له‌ چياى مه‌كحول و حه‌مرين له‌ سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين كردووه‌ته‌ ئامانج.