ئه‌پێكى چينى ئه‌وروپا داگير ده‌كات
به‌كارهێنانى زۆر ئاسانه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "Digiday" بڵاويكرده‌وه، كه ئه‌پى چينى " TikTok" بۆ تۆماركردنى ڤيديۆ، بووه‌ته يه‌كێك له به‌ربڵاوترين ئه‌په‌كان له ئه‌وروپا.
سايتى رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له ئێستادا زياتر له 800 مليۆن هاووڵاتى ئه‌وروپايى ئه‌و ئه‌په به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ى ئاماره‌كان رۆژانه 3 مليۆن و 700 هه‌زار هاووڵاتى به‌ريتانى لانيكه‌م رۆژى 8 جار ئه‌و ئه‌په بۆ تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤيديۆكانيان به‌كار ده‌هێنن.
له ئه‌ڵمانياش زياتر له چوار مليۆن هاووڵاتى و له ئيسپانيا 2 مليۆن و 700 هه‌زار و له ئيتاڵياش 2 مليۆن و 400 هه‌زار كه‌س ئه‌و ئه‌په چينييه به‌كارده‌هێنن.
له ئه‌په‌كه‌دا به شێوه‌يه‌كى ئاسان خزمه‌تگوزارى تۆماركردنى ڤيديۆ و دانانى كاريگه‌رييه ده‌نگى و وێنه‌ييه‌كان ده‌سته‌به‌ر كراوون و به‌كارهێنه‌ران به ئاسانى ده‌توانن سوودى لێ وه‌ربگرن.