ڤيديۆ.. پياوێكى پاكستانى پێنج ساڵه به‌ده‌ست نه‌خۆشى فيله‌وه ده‌ناڵێنێت
تووشى نه‌خۆشى هه‌ڵاوسانى پێيه‌كانى بووه
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى پاكستانى ماوه‌ى 5 ساڵه له جێگه‌دايه و تووشى نه‌خۆشى هه‌ڵاوسانى پێيه‌كانى بووه، كه به نه‌خۆشى فيل ناوده‌برێت و پێيه‌كانى تا ئه‌ژنۆى هاوشێوه‌ى پێى فيل گه‌وره‌بوونه.
سايتى ده‌يلى مێل، بڵاويكرده‌وه، شه‌هيد حسين له هه‌رێمى سندى پاكستان پێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر له قاچيدا تووشى لوويه‌ك بووه و هه‌ستى به ئازارێكى زۆر كردووه.
سه‌ره‌تا ئه‌و پياوه پاكستانييه ئازاره‌كه‌ى فه‌رامۆش كردووه و دواتر به هۆى ئاوسانى پێيه‌وه ناچار بووه سه‌ردانى پزيشك بكات.
پزيشكه‌كان دواى پشكنين بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و هاووڵاتييه تووشى نه‌خۆشى فيل بووه.
ئه‌و نه‌خۆشييه ده‌بێته هۆى ئاوسانى به‌شێك يان ئه‌ندامێكى جه‌سته‌ى نه‌خۆش.
هۆكارى تووشبوونيش به‌و نه‌خۆشييه، هه‌وكردنى گرێى ليمفاوى و ئاسته‌نگى به‌رده‌م هاتوچۆى شله‌يه له گرێيه‌كه‌دا.
A man is reportedly turning into stone after some parasitic worms caused his legs to swell to an unbelievable size. Shahid has elephantiasis - a tropical disease caused by... https://t.co/BtfhChZJa9
— HolyGist (@Holygist) January 31, 2019
به هۆى ئه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى هه‌ژارن و تواناى دابينكردنى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌كه‌ى شه‌هيديان نييه، ماوه‌ى پێنج ساڵه به‌و جۆره ماوه‌ته‌وه.
له ئێستادا كێشى پێى ئه‌و هاووڵاتييه 50 كيلۆگرامه و چيوه‌ى بازنه‌يى هه‌ر پێيه‌كى 88 سانتيمه‌تره.

ئ.ر