هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا به‌دواى چه‌ند داواكراوێكى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبيدا ده‌گه‌ڕێن
هاووڵاتيان داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا دەکەن
K24 – به‌غدا:
ماوەی چەند رۆژێکە ھێزەکانی ئەمریکا لە ناو شاری بەغدا دەستیان کردووە بە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنین، بە پێی زانیاریيەکان ئه‌و هێزانه بە دوای چەند فەرماندەیەکی داواکراو دەگەڕێن لە ناو ریزەکانی حەشدی شەعبیدان، ئەمەش ناڕه‌زايه‌تى بەشێک لە ھاووڵاتیان و توێژە جیاوازەکانی لێکەوتووەتەوە و داوای دەرکردن و سنوردارکردنی جموجۆڵەکانی ھێزەکانی ئەمەریکا دەکەن لە عێراق.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له عێراق ده‌مێننه‌وه بۆ چاودێريكردنى ئێران.
تره‌مپ له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى " Face the Nation "ى كه‌ناڵى "سى بى ئێس"ى ئهمهريكايى، كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه په‌خشكرا، گوتيشى: "هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت، ئه‌وه‌يه به گوێره‌ى توانا چاودێرى بكه‌ين. بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى پته‌و و پڕ خهرجيمان له عێراق هه‌يه. ئه‌وه‌ش زۆر گونجاوه بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى سه‌رجه‌م ناوچه ئاڵۆزكاوهكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش باشتره له بڕيارى كشانه‌وه‌مان له‌و وڵاته".