سبەی تەرمی میر تەحسین بەگ دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

شێخ شامۆ: رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی رێكخراوه‌

K24- هه‌ولێر:

سبەی تەرمی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.

شێخ شامۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش بە کورستان24ـی راگەیاند، سبەی تەرمی میر تەحسین بەگ، دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و گوتیشی، لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمێکی تایبەت و فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی میر تەحسین بەگ، رێکدەخرێت.

رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

H.B