جه‌هه‌په: ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت قه‌رز له سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرێت
ئێران چاوى له بازاره‌كانى هه‌رێمه و عێراق و ئه‌رده‌نيش گه‌رموگوڕانه كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵى بازرگانى
K24 – هه‌ولێر:
گه‌شتى ئه‌مڕۆى هه‌واڵه ئابوورييه‌كانى كوردستان24، كه له توێى ژوورى هه‌واڵى كاتژمێر 8:00 بڵاوكرانه‌وه، كێبڕكێى كۆمپانيا ئێرانييه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پشكيان له بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات، باس له‌و نيگه‌رانييه‌ش ده‌كات، كه خه‌ڵكى توركيا له ئاستى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان هه‌يانه به هۆى نيازه‌كانى حكومه‌ت بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزى ده‌ره‌كى.
هه‌ر له‌و كۆكراوه‌يه‌ى هه‌واڵى ئابووريدا باس له جموجۆڵى بازرگانى نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن كراوه و له ئاستى جيهانيشدا هه‌واڵى بێكاربوونى چوار هه‌زار كارمه‌ندى كۆمپانياى جەنەراڵ مۆتۆرزی تایبەت بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل خراوه‌ته‌ڕوو.