قەیس خەز عەلی دژی ترەمپ ھاتە دەنگ
"بوونی هەر هێزێکی بیانی لە عێراق رەتدەکەینەوە"
K24 - بەغدا
قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە سەرەتاوە ئێمە دەمانگوت، ئەمەریکییەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراقییەکان لەو وڵاتە نین، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان لە عێراقن، سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو پرسەی بە روونی ئاشکراکرد".
گوتیشی "بوونی هەر هێزێکی بیانی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە. ئهمەریكا لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە عێراقە".
قەیس خەزعەلی گوتی: "سەرۆکی ئەمەریکا هۆکاری بوونی هێزەکانی ئەمەریکای لە عێراق ئاشکراکرد، کە هەر لە سەرەتاوە ئێمە دەمانگوت، ئەمەریکییەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراقییەکان لەم وڵاتە نین، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان لە عێراقن، سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو پرسەی ئاشکراکرد. ئەمەریکا پێیوایە، پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی وڵاتەکەی".
راشیگەیاند: "هەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقیش لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیلە، بەهۆی ئەوەی دەیبینن ئێران دەتوانێت بەرپەرچی هەر هێرشێک بداتەوە، بۆیە پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئیسرائیل دەکەن".
جەختیكردەوە: "بوونی هەر هێزێکی بیانی و ئەمریکی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە، هەروەها هەڵوێستی هەر هاووڵاتییەکی نیشتمانیش بریتییە، لە رەتکردنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا له ميانى بهشداريكردنى له بهرنامهى "Face the Nation "ى كهناڵى "سى بى ئێس"ى ئهمهريكايى، كه دوێنێ 3/2/2019 پهخشكرا گوتبووی: "ههموو ئهوهى دهمهوێت، ئهوهيه به گوێرهى توانا چاودێرى بكهين. بنكهيهكى سهربازى پتهو و پڕ خهرجيمان له عێراق ههيه. ئهوهش زۆر گونجاوه بۆ چاودێريكردنى رهوشى سهرجهم ناوچه ئاڵۆزكاوهكانى رۆژههڵاتى ناوهڕاست. ئهوهش باشتره له بڕيارى كشانهوهمان لهو وڵاته".