ئه‌م هه‌واڵه پێش كلاسیكۆ ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی ریال مه‌درید
بارسێلۆنا له 11 یاری رابردوو ریال مه‌دریدی تووشی كاره‌ساتی گه‌وره كردووه
پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو زۆرترین لێكدانه‌وه و ئاماری هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌خرێته‌ڕوو، به گوێره‌ی 11 یاری رابردووی كلاسیكۆ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان، بارسێلۆنا بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به‌ربژێری یه‌كه‌مه.
بارسێلۆنا له 11 یاری رابردوو، 6 یاری له ریال مه‌درید بردۆته‌وه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 24 جار تۆڕی یانه‌ی شایانه‌ی هه‌ژاندووه، ئه‌م ژماره گۆڵانه‌ش ده‌كاته رێژه‌یی 2.2 گۆڵ له هه‌ر یارییه‌ك.
دوایین سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه بوو كاتێك به‌بێ مێسی بارسا له كامپ نوو 5 گۆڵی له ریال مه‌درید كرد، جیا له‌وه‌ش له وه‌رزی 2015 ـ 2016 بارسا له لالیگا به 4 گۆڵی خاوێن له ریال مه‌دریدی برده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید له كۆی 11 یاری رابردوو ته‌نیا 3 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه و 14 جاریش تۆڕی یانه كهتهلۆنیاییهكهیان هه‌ژاندووه.
بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و، له یاری چوونی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
.jpg)