خراپى رێگه‌كانى هاتوچۆ زيانى له كه‌رتى گه‌شتيارى هه‌ورامان داوه
خراپی رێگه‌ی سەیرانگای "ئاوێسه‌ر"، له ته‌وێڵه
K24 – هه‌ورامان:
خراپی رێگه‌ی سەیرانگای "ئاوێسه‌ر"، له ته‌وێڵه، كه يه‌كێكه له سەیرانگه به‌ناوبانگه‌كانى ھەورامان، کاریگەری کردووەتە سەر رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ئەو سەیرانگایە.
زیاتر لە پێنج ساڵە لە لایەن کۆمپانیایەکەوە ئەرکی چاککردنی رێگه‌كه گیراوەتە ئەستۆ، بەڵام بەچەندین جار نۆژەن کردنەوەی تا ئێستا كارەكانی تەواو نەبوونە.
سه‌يرانگه‌ى ئاوێسه‌ر، ساڵانه هه‌زاران گه‌شتيار له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراقه‌وه رووى تێده‌كه‌ن و به هۆى دڵگيرى و جوانى سرووشتى ناوچه‌كه‌وه، سه‌يرانگه‌كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى داهات بۆ خه‌ڵكى سنوورى ته‌وێڵه.
لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاتر لە 35 ناوچەی گەشتیاری و مێژووی و ئایینی بەناوبانگ ھەیە کە لەسەرجەم وەرزەکانی ساڵ گەشتیاران ئارەزووی سەردانی کردنیان دەکەن، بەڵام خراپی رێگەوبان و کەمی خزمەتگوزاری لە زۆرێک سەیرانگاکان ھۆکارێکە بۆ ئەوەی کەمترین گەشتیار روو لە ناوچانە بکەن.