كه‌ركووك.. به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كامپێكی ئاواران 4 منداڵ گیانییان له‌ده‌ستدا
دایك و باوكیشیان سووتاون
K24 - كه‌ركووك:
ئاگر له خێوه‌تگه‌ی نه‌زراوه‌ی شارۆچكه‌ی له‌یلانی سه‌ر به كه‌ركووك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار منداڵ گیانییان له‌ده‌ستدا و دایك و باوكیشیان سووتان، كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئاگر له خێوه‌تگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 4 منداڵ، كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، گیانییان له‌ده‌ستداوه و دایك و باوكیشیان سووتاون، ئاگرەکەش بەهۆی تەقینەوەی سۆپایەك بووە.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، دایك و باوكه‌كه له ژێر چاودێری ته‌ندرووستی هێڵراونه‌ته‌وه و رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یان زۆره و باری ته‌ندرووستییان ناجێگیره.
ئه‌و خێزانه ئاواره‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست بوونه و به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه هاتوونه‌ته خێوه‌تگه‌كه و به هۆی ناسه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی، تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانییان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م