پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن
رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ میدیاكان خسته روو.
سه‌عدی پیره گووتی: "دوای گفتوگۆیه‌كی چڕی نێوان شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، پێكهاتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژانی داهاتوو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پرۆژه سیاسییه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی سیاسی و كاری هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و بیده‌نه هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا 18/2/2019 په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، له هه‌مان رۆژدا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی یه‌كێتی گووتی: "پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كانی به‌غداش چاره‌سه‌ر بكرێت و پارێزگارێك بۆ كه‌ركووكیش دیاری بكرێت. ئه‌و وه‌ره‌قه سیاسییه‌ش دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌ی پێكه‌وه كاركردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی شه‌راكه‌ت ده‌كات و له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی ئابووری، بازرگانی و دارایی، نه‌وت و وزه، به‌رگری و پێشمه‌رگه و شێوه‌ی جووڵاندنیان. ره‌نگده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئاسایش و حوكمڕانی له زاخۆوه تا خانه‌قین. هه‌روه‌ها ره‌نگده‌داته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌درێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت كه له نێوان هه‌ر دوو لادا هه‌یه".
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركووكیش گووتی: "سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركووك كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی كه‌ركووك ده‌درێ كه ئێستا نائاساییترین پارێزگایه له عێراق و پاش ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی وه‌ره‌قه سیاسییه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری كۆده‌بنه‌وه".