"كایلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یاری كلاسیكۆ ده‌بێت"
"گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید ئاشكرا بوو"
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردوو كایلۆر ناڤاسی كۆسته‌ریكی و گۆڵپارێزی ریال مه‌درید له یاریی كلاسیكۆی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا سه‌ره‌كی ده‌بێت،
كایلۆر ناڤاس له‌سه‌ره‌تای وه‌رز له‌لایه‌ن جولیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری میرینگێ پشتگوێخرا و زیاتر تیبۆ كۆرتوا یاریی ده‌كرد، به‌ڵام دوای هاتنی سۆلاری و پێكانی كۆرتوا ئه‌و راهێنه‌ره ئارجێنتینییه پشتی به ناڤاس به‌ست و ئاستێكی باشی له‌گه‌ڵ میرینگێ پێشكه‌ش كرد، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی پێبكاته‌وه و تیبۆ كۆرتوا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت.
ناڤاسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤانتییه‌وه به 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداری له 12 یاری كردووه و له چوار یاری تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.