كۆنترۆڵكردنی بازاڕه‌كانی هه‌رێم و عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئێرانی نیگه‌ران كردووه‌

كه‌متر له‌ 3%ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایه

K24- هه‌ولێر:

له‌كاتێكدا ئێران هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهات بۆخۆی ده‌زانێت، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنی بازاڕه‌كانی هه‌رێم عێراق له‌لایه‌ن كاڵاكانی توركیاوه‌، ئێرانی نیگه‌ران كردووه‌.

شه‌هاب نادری، ئه‌ندامی كۆمسیونی ئابووری شورای ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، به‌رهه‌می توركی ده‌ستی به‌ سه‌ر بازاره‌كانی عێراق و هه‌ریمی كوردستاندا گرتووه‌, ئێستا كه‌متر له‌ 3%ى بازاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌می ئێرانی ماوه‌ته‌وه‌, ئه‌مه‌ش له‌ قازانجی ئێراندا نیه,‌ چۆنكه‌ عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهات و هه‌نارده‌ی كاڵای ئێرانییه‌كانه‌.

نادرى هۆكارى ئه‌م دۆخه‌شی بۆ كه‌مبوونی ژماره‌ی رێكخراوی بازرگانی ئێرانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه‌.

توركیا خاوه‌نی 17‌ رێكخراوی بازرگانییه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئێران ته‌نها خاوه‌نی 2 رێكخراوی بازرگانییه‌.

H.B