هۆشیار زێباری: سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ رازیكردنی ئێران له پێشبڕكێدان
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له تره‌مپ ده‌كات له گوته‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رازیكردنی ئێران له خۆیان، سه‌ركرده عێراقییه‌كان له پێشبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له دژی لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ربگرن.
هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و دارایی عێراق، له توێتیكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌ركرده عێراقییه‌كان، بۆ رازیكردنی ئێران كه‌توونه‌ته پێشبڕكێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له دژی لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، هێزێكی سه‌ربازی له عێراق ده‌هێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئێران بكات، ئه‌وه‌ش به‌شێك له سه‌ركرده عێراقییه‌كانی هێنایه ده‌نگ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا له ترەمپ ده‌كات, له قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق پاشگه‌زببێته‌وه و ره‌تیشیده‌كاته‌وه هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مەریكی له عێراقدا هه‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گوتی: "به‌كارهێنانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواش له تره‌مپ ده‌كەین له قسه‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی روونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی له عێراقدا بوونی هه‌یه، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مەریكی نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك راهێنه‌رن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی".
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، به‌شێكی زۆر له‌و كوتله شیعیانه‌ی له ئێران نزیكن، له هه‌وڵدان له رێگه‌ی پرۆژه‌یه یاسایه‌كه‌وه، هێزه بیانییه‌كان له عێراق وه‌ده‌ربنێن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئ. م