سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا گه‌يشته هه‌ولێر
جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، مه‌راسيمى پێشوازيكردن له سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و ئيتاڵيا پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و بەشداری رۆمايان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق تاوتوێكرد.