لە سلێمانی 28 كەس دەستگیر كران

دەست بەسەر چەكەكانیاندا گیرا

K24 - سلێمانی

لە سلێمانی 28 تۆمەتبار دەستگیر كران، پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانە لەلایەن دادگاوە داوا كراون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "هێزەكانی بنکەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە مانگی رابردوودا 28 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون. ژمارەیەك لەو تۆمەتبارانە لەشێوەی دوو باندا فێڵیان لەهاووڵاتیان کردوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بە پێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی".

روونكراوەتەوە: "دوو تۆمەتباری دیکەیان تەقەیان لە هاووڵاتیان کردوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بەپێی ماددەی (31/405) لەیاسای سزادانی عێراقی، دەستیشگیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوودا".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "تۆمەتبارەکانی تر بەپێی ماددەکانی ( 477، 457، 430 ، 229، 230، 431، 432، 430) و چەند مادەیەکی تر لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان راگیراون".