بەفر و بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویەكان بەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەر نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەوری تەواو دەبێت باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا باران زیاتر دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی