ته‌رمی نێو فرۆكه‌كه تێكشكاوه‌كه‌ی ئیملیانۆ سالا ده‌رهێنرا
تیمی گه‌ڕان و پشكنین سه‌ركه‌وتوو بوون له هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمێك له‌نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی سالا
ته‌رمه‌كه‌ی نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئیمیلیانۆ سالا له ده‌ریای ئه‌ڵمانش له نێوان سنووری فره‌نسا و بریتانیا ده‌رهێنرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی لیكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوه ئاسمانییه‌كان رایگه‌یاندووه تیمی گه‌ڕان و پشكنین سه‌ركه‌وتوو بووینه له هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمێك له‌نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئیمیلیانۆ سالای ئارجێنتینی، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه دیار نییه و لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه كه ته‌رمێك له‌نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه بینراوه و له هه‌ڵمه‌تێكدا توانرا ته‌رمه‌كه ده‌ربهێنرێت.
ئیمیلیانۆ سالا له كاتێكدا به‌ڕێوه‌بوو بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی له نێوان فڕه‌نسا و به‌ریتانیا فرۆكه‌كه‌ی تێكشكا، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و یاریزانه درێسی یانه‌ی كاردیفی پۆشی با ده‌بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی ئه‌و یانه‌یه كه به 15 ملیۆن پاوه‌ند رووبكاته كاردیف.