شۆفێرێکی تەکسی هەزاران دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

پۆلیسی هەولێر دەستخۆشی لێ دەکات

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی هەولێر دەستخۆشی لە شۆفێرێکی تەکسی دەکات بەوەی 13 هەزار و 200  دۆلاری ئەمەریکی و 500 هەزار دیناری عێراقی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی هەولێر: "دوو هاووڵاتی جانتایەک لە نێو تاکسیەک جێدەهێڵن کە بڕی 13 هەزار و 200  دۆلاری ئەمەریکی و 500 هەزار دیناری عێراقی تێدابووە".

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە: "بە دەستخۆشییەوە شۆفێری تاکسیەکە بەناوی (فریاد شیتە حەبیب) دوای بە دوادا گەڕان لە دوای هاووڵاتیەکان، توانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پارەکان رادەستی خاوەنەکەی بکاتەوە".

ئەو کەسانەی پارەکەیان لەناو تەکسییەکە بیرچوو بوو بە رەگەز عەرەبن و پۆلیس توانیویەتی بیاندۆزێتەوە، بەهۆی گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیەش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستخۆشی لە شۆفێری تەکسیەکە کردووە.

ئەو کەسەی لەناو بازنە سوورەکەیە شۆفێری تەکسییەکەیە بە ناوی فریاد شیتە حەبیب
ئەو کەسەی لەناو بازنە سوورەکەیە شۆفێری تەکسییەکەیە بە ناوی فریاد شیتە حەبیب

H.J