نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە

رێککەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق باسکراوە

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغدا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان باسکرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 07/02/2019، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كرد و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان24، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگە و سوپای عێراقیان تاوتوێكردووه.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانییه‌ بۆ به‌غدا لە دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق.