پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م 4 یارییه گۆڕانكاری گه‌وره له ریزبه‌ندی خولی نایاب بكه‌ن
نه‌ورۆز رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه 82 رۆژه تووشی شكست نه‌بووه
به ئه‌نجامدانی چوار یاری دیكه سبه‌ی هه‌ینی گه‌ری پازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی دێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر(2:30) به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چن، له یاری لوتكه زێره‌ڤانی و دهۆك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور گه‌شتی كه‌ركووكی كردووه، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی میوانداریی شێروانه ده‌كات.
دێربی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت
له یاری لوتكه‌ی بادینان، زێره‌ڤانی و دهۆك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌م دوویانه‌یه 47 رۆژه له خولی نایابی كوردستان تامی سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردووه،
تیپه‌كه‌ی سلێمانی ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه ئاستی ناجیگیره و زۆربه‌ی گرفته‌كانیش له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه چڕبۆته‌وه، له‌م پێناوه‌دا زێره‌ڤانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئه‌یوب ئه‌یادی هێرشبه‌ری بوو، له به‌رامبه‌ردا (دودو لیما)ـی به‌رازیلی له خولی پله‌سێی توركیا بۆ ریزه‌كانی گه‌ڕانده‌وه، ئه‌م هێرشبه‌ره به‌رازیلییه وه‌رزشی رابردووی نازناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی برده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك به راهێنه‌رایه‌تی هه‌رمان ساڵح دوای نه‌مان هاروون ئه‌حمه‌دی ناوه‌راستكاری درز كه‌وتۆته پێكهاته‌كه‌ی و فشار و هێرشه‌كانی دهۆك بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كانی كه‌مبۆته‌وه ه ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له گواستنه‌وه‌ی زستانه كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه بگه‌ڕێـته‌وه.
زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا دهۆك به 23 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
ئاكرێ له به‌رزاییه‌كانی پیرمام شه‌ڕی مانه‌وه له خولی نایاب ده‌كات
ئاكرێ له پێناو مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ بردنه‌وه له ئارارات به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌ركه‌وتووه، ئارارات قۆناخی دووه‌می سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێكردووه، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ دوای گۆڕینی راهێنه‌ره‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئاست و ئه‌نجامه‌كانی باشتربووه و 3 یارییه خۆی له شكست پاراستووه.
ئارارات له‌م یارییه ده‌یه‌وێت سوود له شكسته‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرێت و به به‌بردنه‌وه‌ی له ئاكرێ جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه بۆ 2 خاڵ كه‌مبكاته‌وه.
ئارارات ئه‌م وه‌رزه به 24 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ له كۆی 14 یاری ئه‌م وه‌رزه 8 یارییان دۆڕاندووه و ته‌نیا 10 خاڵیان كۆكردۆته‌وه له خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.
نه‌ورۆز رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه 82 رۆژه تووشی شكست نه‌بووه
نه‌ورۆز دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خه‌سره‌و گورونی راهێنه‌ری، له دۆخێكی هه‌ستیاردا میوانداریی شێروانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌م وه‌رزه نه‌ورۆز ئه‌نجامه‌كانی له نێو یاریگه‌ی خۆی خراپه و له كۆی 7 یاری ته‌نیا یه‌ك یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی بردۆته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه پرسیار عه‌بدولره‌زاقی یاریده‌ری پێشووی یانه‌كه رۆڵی راهێنه‌ری نه‌ورۆز ده‌بینێت و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی نه‌ورۆزی وه‌رگرتووه، هانده‌رانی نه‌ورۆز له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن گۆڕینی راهێنه‌ره به‌سوود بۆ باشتركردنی لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كان بشكێته‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شێروانه‌دا تۆمار بكه‌ن كه 82 رۆژه هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه شكست به یانه‌كه كه‌لارییه‌كه بهێنێت.
نه‌ورۆزخاوه‌نی 21 خاڵه و خانه‌ی چواره‌می داگیر كردووه، شێروانه‌ش به 20 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان دێن.
كه‌ركوك یاریی گازی باكوور و هه‌ولێر له‌خۆ ده‌گرێت
له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ولێر بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی گازی باكوور گه‌شتی كه‌ركووكی كردووه، هه‌ولێر دوایینجار كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور سه‌ردانی كه‌ركووكی كردوه وه‌رزه‌ی 2016 ـ 2017 بوو، كاتێك یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م یارییه تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له زه‌ردپۆشه‌كانی پایته‌خت بكاته‌وه، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه گازی باكوور له دواین دوویاریی ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه، هه‌ولێریش له دوو یاریی رابردوو دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردووه، بۆیه بارودۆخی هه‌ولێریه‌كان بۆ ئه‌م یاریه باشتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی هه‌ولێرییه‌كان، سه‌خته چونكه به‌رامبه‌ر گازی باكوور یاری ده‌كه‌ن كه شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه 19 خاڵی كۆكردۆته‌وه له ناوه‌راستی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور خاوه‌نی 14 خاڵه.