رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى واده‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "ۆڵ ستريت جۆرناڵ" بڵاويكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا تا كۆتايى مانگى نيسانى داهاتوو.
ئامادهكارييهكانى ئه‌مه‌ريكا هاوكاتن له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له كۆنترۆڵكردنى دواين مۆڵگه‌ى داعش له سنوورى دێرزوور.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ئه‌مه‌ريكا له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا ده‌ست به پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ده‌كات و له كۆتايى نيساندا ته‌واوى هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، ئيداره‌ى تره‌مپ هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ توركيا رێكبكه‌وێت بۆ دابينكردنى ئاسايشى و سه‌لامه‌تى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده، كه وه‌ك هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ريكا له سووريا شه‌ڕى دژ به داعشيان كردووه.