له نهينهوا و سهلاحهدين دژى داعش ئۆپراسيۆنى سهربازى بهڕێوهدهچێت
كردەوەكانی داعش لەو ناوچانە زیادیان كردووە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دژی داعش، لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری عێراقدا ھاتووە: ھێزە ھاوبەشەكان بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان لەدژی چەكدارانی داعش، لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێكردووە.
ئۆپەراسیۆنەكە لە كاتێكدایە، ماوەیەكە كردەوەكانی داعش لەو ناوچانە زیادیان كردووە.