کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی عێراق یەکلا کرایەوە

هاوپەیمانێتی فەتح و سائیروون رێککەوتن

K24 – هه‌ولێر:

ھەردوو ھاوپەیمانێتی سائیروون و فەتح لەسەر كاندیدكردنی كەسێكی دیكە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێككەوتن.

بەگوێرەی لێدوانێكی میساق حامدی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح، ھەردوو ھاوپەیمانێتی سائیرون و فەتح لەسەر كاندیدكردنی كەسێكی دیكە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێككەوتوون، بەبێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، فالح فەیاز وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی دەمێنێتەوە.

بە درێژایی چەند مانگی رابردوو، كاندیدكردنی فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، سەرچاوەی كێشەی قووڵی نێوان سائیرون و فەتح بوو، بەڵام دواجار هەردوولا رێککەوتن کە کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە کاندید بکەن.

‌H.J