له نزيك بێجى داعش سێ براى به‌يه‌كه‌وه گوله‌باران كرد
داعش له به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين و چياى مهكحولدا مۆڵگه‌ى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له گوندێكى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين سێ برايان گوله‌باران كرد.
گوته‌بێژه‌ى عه‌شيره‌ته‌كانى سه‌لاحه‌دين، مه‌روان جه‌باره، رايگه‌ياند، ئه‌و سێ برايه له گوندى مسحكى قه‌زاى بێجييهوه روويان له بهرزاييهكان كردووه، بۆ چێژوه‌رگرتن له سرووشت و ديمه‌نه‌كانى به‌هارى ناوچه‌كه.
گوتيشى: له بهرزارييهكانى ناوچه‌كه‌دا، داعش ئه‌و سێ برايه و كه‌سێكى ديكه‌يان رفاندووه و دواتر ئه‌و كهسهيان ئازاد كردووه و سێ براكهيان گوله‌باران كردوون.
روونيشيكرده‌وه، داعش له به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين و چياى مهكحولدا مۆڵگه‌ى هه‌يه و ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى چوونه‌ته ناوچه‌كه به شوێن ته‌رمه‌كاندا شوێنه‌وارى چه‌كدارانى داعشيان بهديكردووه.
چه‌كدارانى داعش ئه‌و په‌يامه‌يان گه‌ياندووه‌ته خه‌ڵكى گونده‌كه، ئه‌گه‌ر جارێكى ديكه هه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت نزيكى بهرزاييهكان بكه‌وێته‌وه، هه‌مان چاره‌نووسى ده‌بێت.