حه‌شدی شه‌عبی 3 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا ده‌كات

پێشتر سێ مووشه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو

K24 - هه‌ولێر:

كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، سێ مووشەكیان ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا كرد لە رۆژئاوای ئەنبار.

سەرچاوەیەك لە حەشدی پارێزگای ئەنبارة بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، چەكدارانی سەر بە كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، كە گرووپێكی نێو حەشدی شەعبییە، سێ مووشەكیان بە ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەنزیك شارۆچكەی قائیم، لە رۆژئاوای ئەنبار تەقاندووە، بەڵام زیانەكان نەزانراون.

ماوەیەكە گرووپە چەكدارەكانی نێو حەشدی شەعبی و لایەنە شیعەكان ھەڕەشەی دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەن.

هه‌فته‌ی رابردووش، سێ مووشه‌كی جۆری گراد، له‌ ناحیه‌ی به‌غدادی سه‌ر سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، كه‌ ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار بكه‌نه‌ ئامانج.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment