یەكێتی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی حكوومەت تاوتوێ دەكات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی داھاتوو لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ لە سلێمانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی كۆببێته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەكات و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاده‌كاته‌وه. ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا دوایین لێك تێگەیشتن لەگەڵ پارتی و ئامادەكاری حزبەكە بۆ كۆبوونەوەی داھاتوو لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكرێت".
له دوایین كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی كە رۆژی 5/2/2019 لە ھەولێر بەڕێوەچوون، ھەردوولا لەسەر ئەوە رێككه‌وتن لە 18ی ئەم مانگە بەپێی رێكارە یاساییەكان پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ھەولێر كۆببنەوە.