دوایین پشكنینی پزیشكیی تره‌مپ ئاشكراكرا
"كۆكا كۆلا لایت زۆر ده‌خواته‌وه‌و خواردنی خێراش زۆر ده‌خوات"
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكی تایبه‌تی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ ته‌ندروستی زۆر باشه و ملیاردێره 72 ساڵییه كۆمارییه‌كه ماوه‌ی 4 كاتژمێر پشكنینی بۆ كراوه".
شۆن كۆنلی، پزیشكی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "خۆشحاڵم كه رایبگه‌یه‌نم سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌ندروستی زۆر باشه و پێشبینی ده‌كه‌ین تا كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی و پاش ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه".
تره‌مپ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی چووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وۆڵته‌ر ریدی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ بكریت.
دۆناڵد تره‌مپ، خواردنه‌وه كهولییه‌كان ناخواته‌وه‌و جگه‌ره‌ش ناكێشێ، به‌ڵام كۆكا كۆلا لایت زۆر ده‌خواته‌وه و خواردنه خێراكانیش زۆر ده‌خوات.
به‌گوێره‌ی دوا پشكنین ته‌نها خاڵی لاوازی تره‌مپ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئاگای له كێشی بێت كه ئێستا 108 كیلۆیه و درێژی باڵای 190 سه‌نتیمه‌تره و وه‌رزش بكات. چونكه گووته‌بێژی كۆشكی سپی به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی گوتبوو، سه‌رۆك تره‌مپ به وردی ئه‌و به‌رنامانه‌ی ژیانی ره‌چاو ناكات.