دەنگۆی سوتاندنی سه‌گێك "به زیندوویی" لە دەڤەری راپەڕین كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە
شایەتحاڵەكان زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەدەنە پۆلیس
K24 - راپەڕین
دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە سەگێك لە ناحیەی چوار قوڕنەی دەڤەری راپەڕین بە زیندوویی سوتێندراوە، پۆلیس راپەڕین ھاتەدەنگ و لەسەر ئەو دەنگۆیە روونكردنەوە دەدات.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئەوە دەخاتەڕوو: "له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌گێك له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه به زیندوویی سوتێندراوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وتۆه‌وه، كه له راستیدا ئه‌م ده‌نگۆیه دوره له راستی".
پۆلیسی راپەڕین دەڵێ: "به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن له ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی تر، ئه‌و سه‌گه پاش ئه‌وه‌ی له گۆڕستانێكی ناحیه‌كه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه هه‌ر له‌وێ له لایه‌ن منداڵێكه‌وه سوێتندراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆن نه‌كات، پاشان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه ژێر خاك كراوه تا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست نه‌كات له رووی ته‌ندروستییەوە".
لە بەشێكی راگەیەندراوەكە ھاتووە: "له لایه‌كی دیكەوە به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ كه نزیكن له گۆڕستانه‌كەن ئه‌و سه‌گه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه و پاشان منداڵێك لاشه‌كه‌ی سوتاندووه".
