هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا له ئارادایه
رێكخراوی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی توركیای كرد
K24- هه‌ولێر:
ئەندامانی رێكخراوی ئاشتیی نێودەوڵەتی، بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی، سەردانی توركیایان كردووە و داوای دیداری وەزیری دادی ئه‌و وڵاته‌یان كردووە، بەڵام تا ئێستا رێگەی دیداریان پێنەدراوە.
رێكخراوەكە لە سەر ھەمان پرس لەگەڵ ھەدەپە كۆبووەتەوە. له‌مباره‌شه‌وه پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، توركیا پێویستی بە ئاشتی ھەیە و سوپاسی ھەڵوێستی رێكخراوەكەشی كرد.
H.B