رووحانى: پێويسته به‌رژه‌وه‌ندى كوردانى سووريا پارێزراو بێت
له نيگه‌رانييه‌كانى توركيا تێده‌گه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی كوردانی سووریا پارێزراو بێت.
حه‌سه‌ن رۆحانی له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له سوچی رایگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن.
جه‌ختیشیكرده‌وه پێویسته ته‌واوی خاكی سووریا له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شق كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى ره‌وشى ئێستاى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، رووحانى گوتى: هه‌ڵبەت دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگیرێن و ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین، بەڵام پێمان وایە هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا و جێگیر بوونی هێزەکانی حکوومەت لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانە.
رووحانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، پێويسته مافى كورد له ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگيرێت.
له‌و باره‌يه‌وه گوتيشى: پێویستە دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا لە ناوچەکانی باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فوراتیش وەک ناوچەکانی دیکەی سووریا سەقامگیر بکرێ. ئەمە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و یەک لەوانیش کوردەکان بێت، کە ساڵانێكى درێژ لەو ناوچەیە ژیاون و بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا‌ن.