ئەمەریکا گەشت کردنی هاووڵاتیانی بۆ تورکیا بە سەلامەت نازانێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی

K24 – هه‌ولێر:

حکوومەتی ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی لە بارەی گەشتکردن بۆ تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "مەترسی هێرشی تیرۆریستی لە تورکیا هەیە".

داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە پێداچوونەوە بە پلانی گەشتکردنیان بۆ تورکیا و بە تایبەتی بۆ شوێنە گشتییەکان و سنووری نێوان تورکیا و سووریا بکەن.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیان دەکات: "خۆیان لە خۆپیشاندانەکانی نێوخۆی تورکیا بەدوور بگرن".

H.J