20 ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ئۆجەلاندا تێپەڕدەبێت

هێشتا پرسی کورد لە تورکیا وەک خۆی ماوەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

دوا 20 ساڵ لە دەستگیرکردنی، هێشتا پرسی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان پرسێکی گەرمی رۆژەڤی تورکیایە.

ئێستا زیاتر لە 300 کەس مانیان لە خواردن گرتووە بۆ ئەوەی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و حکوومەت ناچار بکات گوێ لە داخوازییەکان بگرێت، بەڵام تا ئێستا دۆخی ئۆجەلان وەک خۆی ماوەتەوە.

گرتنی ئۆجەلان لە ساڵی 1999 لە لایەن دەزگای هەواڵگیری میتی تورکی لە وڵاتی کینیا، چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی رانەگرتووە و هێشتا تورکیا و پەکەکە لە جەنگدان، چەند جارێکیش لە رابردوو پرۆسەی ئاشتیی نێوانیان شکستی هێناوە.