250 کەس لەسەر سەکۆیەک دەکەونە خوارەوە
سەما و هەڵپەڕکێ بەرەو نەخۆشخانەی بردن
K24 – ههولێر:
لە کەرنەڤاڵێک لە وڵاتی ئەرجەنتین، سەکۆیەک کە 250 کەسی تێدایە دادەڕمێ و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆریان بریندار دەبن و 30 کەسیشیان برینەکانیان سەختە.
ئامادەبوان بە گڕوتینێکی زۆرەوە لەسەر سەکۆکان سەمادەکەن و هەڵدەپڕن، تا راگری ژێریان دادەڕمێ و بەردەبنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، رووداوەکە لە شاری کۆردۆبا روویداوە و زۆربەی بریندارەکان ئێسکی دەست و قاچیان شکاوە.