بۆ یهكهمجار گۆڕانكارییهكی جیاواز له جامی سووپهری ئیسپانیا دهكرێت
سهرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گۆڕانكارییهكانی ئاشكرا كرد
بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاردرا یاری سوپەری ئیسپانیا بۆ ئهمساڵیش له دهرهوهی وڵانی ئیسپانیا بكرێت و پێشنیازێكی نوێش خراوهتهوه ڕوو.
لویس روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە ئەمساڵیش یاری سووپەری ئیسپانیا لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەکرێت بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم وڵاتەی یارییەکەی تێدا دەکرێت دیاری نەکراوە. ساڵی رابردوو بۆ جاری یەکەم یاری سوپەری ئیسپانیا لە نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا لە دەرەوەی ئەم وڵاتە و لە مەغریب بەرێوەچوو.
سەرۆکەکەی فێدراسیۆنی ئیسپانیا ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان گۆڕانکاری لە یاری سوپەر بکەن و بۆ جاری یەکەم بە بەشداری چوار یانە بەرێوە بچێت، یانەکانیش هەر یەکە لە پاڵەوان و دووەمی لالیگا و پاڵەوان و دووەمی جامی شا بن.