راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق: متمانه‌يه‌كى به‌هێز له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌

په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشن

K24 – هه‌ولێر:

عه‌بدولكه‌ريم هاشم مسته‌فا، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به‌ كوردستان24ى راگه‌ياند، متمانه‌يه‌كى به‌هێز له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌.

راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌ په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى "ڤاڵدا"ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گوتى: "په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشن و به‌ بڕواى من په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌ باشترين ئاست دايه‌".

گوتيشى: "ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى پته‌و و باڵا دانراون، متمانه‌ش بنه‌ماى هه‌موو كارێكه"‌.

هه‌روه‌ها گوتى: "ناڵێم كێشه‌كان كۆتاييان هاتووه‌. شونكه‌ هه‌ميشه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ بچووكه‌كان ده‌مێنن. به‌ڵام ئێستا متمانه‌يه‌كى به‌هێز هه‌يه‌ و له‌ تواناش دايه‌ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن"