دیمه‌شق ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌بردن بۆ كورد ره‌تده‌كاته‌وه
"پێویسته ته‌واوی خاكی سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی دیمه‌شق بێت"
K24- هه‌ولێر:
بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سیاسی و میدیایی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌رێوه‌بردن بۆ كوردانی سووریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
راویژكاری سه‌رۆكی سووریا گوتیشی: ئه‌م كاره رێگه له‌به‌رده‌م پارچه‌بوونی سووریا ده‌كاته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی بوسه‌ینه شه‌عبان له كۆڕبه‌ندی ڤالدای له رووسیا هاتوون، كه تیایدا جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته ته‌واوی خاكی سووریا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌ت بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: خۆبه‌رێوه‌به‌ری، واتای پارچه‌بوونی سووریا ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه كار ناكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه هه‌موو كه‌سێك له سووریا مافی خۆی به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا هه‌یه.
H.B