سەفین دزەیی: دیدارەكانی مەسرور بارزانی لە میونشن بەھێزیی كوردستان دەسەلمێنن
"داھاتووی ھەرێمی كوردستان باشتر دەبێت"
K24 - ھەولێر
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوە و دیدارەکانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی میوشن، ئاماژەیەکە بۆ بەهێزیی هەرێمی کوردستان و تێکشکاندنی ئەو گەمارۆیەی لە ساڵی 2017 خرایە سەر هەرێمی کوردستان.
گوتیشی، هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە هەنگاوی باشی ناوە و چاوەڕێ دەکرێت باری ئابووری باشتر بێت.
هیوای خواست، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە، ببێتە هۆکارێک بۆ نەمانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.