دڵشاد بارزانی به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌كات
له نزیكه‌وه دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د به‌سه‌رده‌كاته‌وه
K24 – ئه‌ڵمانیا:
دڵشاد بارزانی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، له شاری بۆنی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ری كرد و له ناو ماڵه‌كه‌یدا به‌سه‌ری كرده‌وه.
دڵشاد بارزانی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ڵمانیا، بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستیی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی دیاری كورد، له شاری بۆنی ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی كرد و له نزیكه‌وه له ره‌وشی ته‌ندروستی پرسی.
نیاز ئه‌حمه‌د، به ناوی بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد.
پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی ناوداری كورد، له ساڵی 1937 له گوندی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به كه‌ركووك له دایكبووه و ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌یدا له شاری بۆن، له ژێر چاودێریی پزیشكی دایه.
.jpg)
.jpg)
ئ. م