هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دڵنیایی ده‌داته پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
له هاوكارییه‌كانمان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
شۆن رایان، وته‌بێژی هێزەکانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له به‌غداوه رایگه‌یاند, شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه.
رايان ئاشكراشی كرد, له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌سه‌ده له سووریا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی داعش، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش له سووریاوه دزه‌یان كردۆته نێو خاكی عێراق.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بۆ هێزی پێشمه‌رگه، وته‌بێژی هێزەکانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش گوتی: "پێشمه‌رگه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له شكستپێهێنانی داعش، له هاوكارییه‌كانیشمان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین".
H.B