پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناگه‌ینه بنبه‌ست .. چاره‌نووسمان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
"هه‌ر كاتێك یه‌كێتی بیه‌وێت ئێمه ئاماده‌ین"
K24- هه‌ولێر:
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له ناكۆكییه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست و داواش له یه‌كێتی ده‌كات، له كاتێكی زوودا كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكات.
له‌كاتێكدا كه باس له‌وه ده‌كرێت، یه‌كێتی له ناو خۆیدا نه‌گه‌یشتۆته دوا بڕیار، چونكه وه‌ك ده‌گوترێت، ئه‌و حیزبه 2 كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه و تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، بۆیه نه‌یتوانی به‌شداری له دانیشتنی 18ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات.
له‌م باره‌یه‌وه له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، "ته‌واوی ئه‌و باس و خواسانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاماژه به نه‌بوونی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستیی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌مڕۆ یه‌كێتی یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیار نه‌بووه له‌ناو خۆیدا".
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له سه‌ر هەوڵەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌رده‌وامه، بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه ره‌تی ده‌كاته‌وه پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی شكاندبێت و ده‌ڵێت: "بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له هه‌ولێر بكرێت، دواتر داوا كرا له شوێنێكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ كامێك له‌و دوو بژارده‌یه رازی نه‌بوون".
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی گوتی: "هیوادارین یه‌كێتی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌و پرسه نه‌بێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه".
ئیسماعیل ده‌شڵێت، "زۆر ئاساییه، هه‌ر كاتێك یه‌كێتی ئاماده بێت، ده‌توانن بێن و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆكانیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، چونكه چاره‌نووسی ئه‌و دوو حیزبه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه".
بە گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان 24، بریارە بەم نزیکانە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی بكات و بۆ گەیشتنە رێککەوتن, لەگەڵ یەکێتی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن.
H.B