په‌یوه‌ندی نێوان فیلمه ترسناكه‌كان و زیادبوونی كێشی له‌ش
فیلمه ترسناكه‌كان چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به زیادبوونی كێشی له‌شه‌وه هه‌یه؟!
K24- هه‌ولێر:
له تویژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه ده‌ره‌نجامه‌كانی له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، سه‌یركردنی فیلمی ترسناك و ئه‌و فیلمانه‌ی توندوتیژییان تێدا زاڵه، هه‌ستێك لای مرۆڤ درووست ده‌كه‌ن كه په‌نا بۆ خواردنی چه‌ور ببه‌ن و دواجار كێشی له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات.
ده‌ره‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریانخستووه، به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه كه سه‌یری فیلمی توندوتیژییان كردووه، رێژه‌ی هه‌ڵچوونی ده‌مارگیری لای ئه‌وان زیاتر بووه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی سه‌یری فیلمی كۆمێدی، رۆمانسی و چیرۆك ئامێزه‌كان ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بووه و بیریان له خواردنی چه‌ور نه‌كردووه‌ته‌وه.
زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی سه‌یری فیلمی ترسناك ده‌كه‌ن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ی له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی ناو فیلمه‌كان له سه‌ر ده‌روونیان درووست ده‌بێت، په‌نا بۆ خواردنی چه‌ور ده‌به‌ن.
ئه‌م تویژینه‌وه‌یه یه‌كه‌م پرۆسه‌ی زانستییه كه له سه‌ر كاریگه‌ری فیلمه ترسناكه‌كان له سه‌ر بژارده خۆراكییه‌كان ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان یارییه توندوتیژه‌كان و زیادبوونی ئاره‌زووی خواردن ئه‌نجام درابوو.
توێژینه‌وه نوێیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ته‌نیا ژیانی سه‌قامگیر و دانیشتن له سه‌ر كورسی به دیار شاشه‌كانه‌وه هۆكار نین بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌ش زیاد بێت، به‌ڵكو له هه‌موویان كاریگه‌رتر كه په‌یوه‌ندی به زیادبوونی كێشی له‌شه‌وه هه‌یه، ئه‌و ماددانه‌یه كه له سه‌ر ئه‌و شاشانه نیشان ده‌درێن.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن زانكۆی لوبنانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ئه‌نجامدراوه و 84 كه‌س تێیدا به‌شدار بووه و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 30 ساڵ بووه، به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ سه‌یركردنی فیلمی كۆمێدی و رۆمانسی یانیش ترسناك هه‌ڵبژێردراون.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كار له سه‌ر پێوه‌ری جیاواز كراوه، له‌وانه رێژه و ژماره‌ی ترپه‌كانی دڵ، فشاری خوێن و هێزی ته‌وژمی خوێن، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ستكردن به هیلاكی ده‌روونی و برسێتی.
له ده‌ره‌نجامه‌كاندا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، كێشی زیادی له‌ش لای به‌شداربووان په‌یوندی به خواردنی خۆراكه پڕ چهورییهكانهوه هه‌یه، كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار و هیلاكییه ده‌روونیه‌ی له ئه‌نجامی سه‌یركردنی فیلمی ترسناك تووشیان ده‌بێت، په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌ی زانایان، په‌نابردن بۆ ژه‌مه خۆراكه پڕ چه‌ورییه‌كان له‌و حاڵه‌ته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خواردنی خۆش هیلاكی ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ستی ئه‌رێنی زیاد ده‌كات، وه‌ك هه‌ستكردن به ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی.
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌م جۆره‌یه، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كاریگه‌رییه زۆره‌كانی فیلمه ترسناكه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جۆری ژه‌مه خۆراكه‌كان ده‌كات.
H.B